گوڵ خوار و ژوور ئەکا بە شنەی بایەکەی شەماڵ
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
799 بینین
گوڵ خوار و ژوور ئەکا بە شنەی بایەکەی شەماڵ
یا شوکری حەق ئەکا بە ڕوکووع و بە ئیعتیدال
شەکراوە ئاوی کانییەکەم بە شەکر نەبێ
بەفراوە ئاوەکەم دە نەبێ بەفری شاخ و چاڵ