بۆ موتاڵا و خوێندنم سەفحەی جەماڵت کافییە

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  578 بینین
بۆ موتاڵا و خوێندنم سەفحەی جەماڵت کافییە
ڕەنجی بێهوودە نەکێشم با لە شەرحی کافیە
ئیبنوسیناکەس و شیفای ئەو با لە مەیدانا نەبن
چاوەکانت بۆ عیلاجی دەردەکانم کافییە