تۆ بە ورتەی ئەم و ئەو قەت دڵی خۆت ڕەنجە مەکە

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  543 بینین
تۆ بە ورتەی ئەم و ئەو قەت دڵی خۆت ڕەنجە مەکە
مەجلیسی غەیبەت ئەگەر جەننەتە تیا لەنجە مەکە
قەولی من بێ غەرەزە، دۆستی هەموو عالەم بە
فەرقی حاتان و توجار باشیی بەرزنجە مەکە