مەلای بورهان مەلا وڵام دی عەجەب دەعیە و تڕێکی بوو

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  535 بینین
مەلای بورهان مەلا وڵام دی عەجەب دەعیە و تڕێکی بوو
کەرێکم دی عەبای پۆشیبوو، ورچێ مێزەرێکی بوو
هەزار ڕەحمەت لە «میرزا سالحکەس» ی ئاغای قەڵاتی بێ
جەماعە و وەعز و زیکر و مەجمەعە و چاو شەککەرێکی بوو