لە مەقامی «مصر العزیزە لی وطن»

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  495 بینین
شاری سلێمانیشوێن لەلام وەک جەننەتە بۆ خاس و عام
نایدەم بەموڵکی مسرشوێن و شامشوێن ئاوابێ وەک دارالسلامعەرەبی
سەحرای سەفابەخشی دڵە داوێنی شاخی پڕ گوڵە
کەبکی لە شاخان بلبلە شارێکە ساحیب ئیحترام
لای غەربی چەشمەی سەرچنار لای شەرقی گۆیژەشوێنی نازدار
پشتی بە ئەزمەرشوێن ئیستیوار پێشی چیای عالی مەقام
ئەم شارە خۆشەی من هەمە هەرچەندە مەدحی کەم کەمە
بانگی ئەکەم پڕ زەمزەمە ئاوا بێ وەک دارالسلامعەرەبی