گۆرانی لەسەر کێشی «بەهاران چ مەحزوونی ئەناڵێنێ بولبول»

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  506 بینین
بناڵێنە بولبول کە وەقتی فوغانە
لەسەر چڵ نەما گوڵ نیشانەی خەزانە
دەربەدەربە خاک بەسەربە
تاکو ماوی بێ زەرەر بە
وەتەن بانگی کردم بەئاوازی مەحزوون
کەوا ئەووەڵی سوبحە هەستە بەیانە
خوێندنت بێ غیرەتت بێ
تا لە دونیا حورمەتت بێ