ئامۆژگاری
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
906 بینین
چونکە دنیا، هەرچی بیبەخشێ ئەبێتە عارییە
گەر قوبووڵی کەی بە خۆشی عیللەتی بێ عارییە
حوڕ نەبیت ناژیت، لە عالەم لەززەتی تۆ مردنە
ڕاستێکی دنیا و قیامەت لەززەتی ئەحرارییە
داعییەی گەورە و ڕیایی و خزمەتی یاری فەقیر
تا دەوامی بێ خراپی لەم دیارە دیارییە
داری دەس قەڵباغی سەر پۆتین پێ ناتخاتە پێش
داری دەستی میللەتی پێشکەوتووان بێدارییە
میللەتی ئەسڵاو هەتا بێ چارە بوون چاریان هەبوو
ئێستە کە چاریان پەیا کرد شەئنیان بێ چارییە
قەت مەڵێ: من کورد و مەدحەتکەس تورک و سەعدوونکەس عارەبە
جوملە ئیسلامین براییمان لە شەرعا جارییە
قەومی کورد هێشتا مناڵە لانک و بێشکەی پێ ئەوێ
بۆ قەومی شێری شادمان پڕ قورگ و زارییە