بەرخی بێ دایک ئەگەر دەباڕێنێ

لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 1 خولەک  750 بینین
قیسمەتی گورگە گۆشتی تازە و تەڕ
ئاسمان چاوی کوێرە، گوێشی کەڕ
شین و شادیی بە کەیفی خۆی دێنێ
باخی ڕەنگینی کائینات ئەمڕۆ
مەسکەنی قەومی وەحش و باربارە
مەدەنییەت پەرستە، غەددارە
پارە ناکا دوو سەد هەزار ڕۆ ڕۆ
خەڵک ئەڵێن: کۆنە شاعیرە زێوەرناسناوی ئەدەبی
کەی شعوورم بووە لە هیجرانا
ئاوی چاوم ڕژا لە گریانا
. . . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا
بێ تەماشایی شەمسەکەی خاوەر