تۆ
لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
629 بینین
کە لێرەوە
چاوی تەنیاییم ئەبڕمە چاوی یادت
ئیستەم لەناو دوێنێی تۆدا
وەک خۆرنشینی پاییزێ
وردە وردە نوقم ئەبێ.
هەموو جارێ بیرم ئەچێ
غوربەتی لەسەر ئاگرم
داگرم تاکوو نەسووتێ!
وەختێ لە لای تۆ دێمەوە
کالانەی چاو پڕ دووکەڵە و
دڵۆپ دڵۆپ
ئەوینێکی بە هاڵاوی، لێ ئەڕژێ!
چاوی تەنیاییم ئەبڕمە چاوی یادت
ئیستەم لەناو دوێنێی تۆدا
وەک خۆرنشینی پاییزێ
وردە وردە نوقم ئەبێ.
هەموو جارێ بیرم ئەچێ
غوربەتی لەسەر ئاگرم
داگرم تاکوو نەسووتێ!
وەختێ لە لای تۆ دێمەوە
کالانەی چاو پڕ دووکەڵە و
دڵۆپ دڵۆپ
ئەوینێکی بە هاڵاوی، لێ ئەڕژێ!