خائین

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  338 بینین
شەوەزەنگێ گردێکی گڕوێی تەفرەدا
- هەر تۆ بیکە! بەڵێن، وات لێ ئەکەم سەرت
خۆی با لە سەری حەسارۆست!
بەر لەوەی ڕۆژ ببێتەوە
شەوەزەنگ گردەکەی کڕی.
گرد بە پاچەکۆڵەی دەستی
چەندین قارچکی ژەهراوی
خۆی هەڵکەنی.
لە دۆڵێکدا هەمووی گوشی و
کردیە جامی بەردێکەوە و
لەبەردەمی هەڵۆیەکی زۆر تینوودا
جامی دانا!.