گەڕانەوە

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  296 بینین
پۆلەکەمان لێی کۆ بۆوە
ئەم سوێسکەیە سبەینێ
لە مەنفاوە، ئەچێتەوە بۆ هێلانەکەی وڵاتی.
سوێسکەکە باڵەکانی کردبۆوە و سەمای ئەکرد
- ڕەنگە سەرتان لێ بەمەوە
هیچتان ناوێ؟!
هەموو بە یەکدەنگ پێمانوت:
- فڕینێکی سەلامەت و
سڵاویشمان بگەیەنە بە سەربەستی