هیوا
لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
997 بینین
ئەگەر ئەوینت باران بێ
وا لەبەریا ڕاوەستاوم.
ئەگەر ئەوینت ئاگر بێ
وا لەناویا هەڵکوڕماوم.
ئەی ئەوینی کوردستانم
شیعرم ئەڵێ:
تا باران و ئاگر مابێ
منیش ماوم!
وا لەبەریا ڕاوەستاوم.
ئەگەر ئەوینت ئاگر بێ
وا لەناویا هەڵکوڕماوم.
ئەی ئەوینی کوردستانم
شیعرم ئەڵێ:
تا باران و ئاگر مابێ
منیش ماوم!