سەر

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  555 بینین
لە پەنجەرەی ژوورێکەوە
کچێکی جوان
لە پەرژینی باخێکەوە
باوەشێ گوڵ
لە گیرفانی
کراسەکەی منیشەوە
قەڵەمەکەم
سەریان هێنایە دەرەوە
کچەکە بۆ
دڵخوازەکەی
گوڵەکان بۆ
منداڵەکان
قەڵەمەکەیشم بۆ شیعرێ
تا پێکەوە
وێنەی هەر هەموویان بگرێ!