مقەست

لە کتێبی:
ئاوێنە بچکۆلەکان
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  992 بینین
لەناو شارەکەی «مەمکەس»ی بۆتانشوێندا
لە چەقی ڕێگەی دێڕێکدا، ڕۆژێ
وشەیەک کەوت و
نەیتوانی بفڕێ!
وەختێ مقەستێ هات و دەنووکی
مەلی حەرفێکی دەنگخۆشی ئەوی
لە بندا قرتان!
ڕۆژ هات و ڕۆیی و هەر هەمان مقەست
لەژێر هەرەسی کتێبدا تاسا
چونکە دەمێ بوو
لافاوی ڕقی
هەزاران وشەی
لە خۆی هەڵئەستان!