ژوور

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  551 بینین
تیشکێ لە چنگی قولاپێ
خۆی دەرباز کرد
ڕایکرد، لە ڕێ
پێی لە بزمارێ هەڵنووتا
تیشکەکە کەوت، سەری شکا
هەڵسایەوە
دەرگای ژوورەکەی «کەنفانی» کرابۆوە
بە خوێنەوە خۆی پێدا کرد
کە «أم سعدعەرەبی»
چرای ژوورەکەی داگیرسان
یەکە
یەکە
چیرۆکەکان:
سوور هەڵگەڕان!.