وەرز

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1044 بینین
سەرەتای وەرز
برینێکیان، وەکوو کڵاو
کردە سەری
دڕکەزییەک
کۆتاییی وەرز
بینییان ئەوەی کە چقڵ و دڕک و داڵە
لە بژوێنی
بەر هەتاوی پاشەڕۆژدا
هەموو بوونەتە:
گوڵاڵە!