بازن

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1094 بینین
گیانە، لەیلا!
گزنگ بیری هاویشتمە ناو
گۆمێکەوە.
کاتێ لەوسەر گەڕایەوە
ڕستە بازنەی سەر ئاوی بۆ هێنابووم.
ئەوا منیش
بۆ پشتێنی
کەمەری تۆم هێنایەوە.