پەنجەرە

لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1271 بینین
کە قۆڵم کرد بە قۆڵی «هەورا» و
چووین بە پیر ئاسمانەوە،
لە پەنجەرەی
بارانەوە
چاومان لێبوو:
هەرچی کوللەی سەر زەمینە
هەڵاتن و، گەڕانەوە!