هەنگوین

بۆ نالی
لە کتێبی:
کازیوە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1248 بینین
«نالیکەس» پرسی:
-هەنگوین چ ڕۆژێ پەیدا بوو؟
«مەمکەس و زینکەس» پێکەوە وتیان:
-هەنگوین
ئەو ڕۆژە پەیدابوو
کە «شانە»ی دەمی دوو دڵدار
هەنگی «ماچ»یان، بەخێو کرد و
لە لادێوە،
ناردیانە شار!.