بە پامانا بچێ ڕۆژێ دووسەد خار

لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  465 بینین
بە پامانا بچێ ڕۆژێ دووسەد خار
بە سەرمانا بڕووخێ دار و دیوار
جەزای ئەتواری ناهەموارمانە
بە زوڵمی تێ مەگە ئەی یاری هۆشیار