وەها چاکە کە بەم وێنە نەنازین
لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
448 بینین
وەها چاکە کە بەم وێنە نەنازین
لەخۆ بۆ چی بە بێ کردار ڕازین
چلۆن ڕێمان ئەدەن بۆ ڕیزی پاکان
بە سووڕەت ئادەمی، سیرەت بەرازین