لە ژەنگی کوفر تا پاکۆ نەکەی خۆت

لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  333 بینین
لە ژەنگی کوفر تا پاکۆ نەکەی خۆت
سەفای ڕۆح و دڵ، پەیدا نەوێ بۆت
ئەبێ بڕوات وا بێ هەردوو دەستی
سیابەختی لە ملتایە وەکوو کۆت