چییە ئەی نەفسی بێ عاری خەتاکار

لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  280 بینین
چییە ئەی نەفسی بێ عاری خەتاکار
لەم و لەو گاز ئەگری هەر وەکوو مار
لە خاکی تۆ، لە ئاور نیت بۆچی
ئەسووتێنیت وشک و تەڕ بە یەک جار