هەوا ڕێگەی بەرەو غەرقاو بردم

لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  318 بینین
هەوا ڕێگەی بەرەو غەرقاو بردم
پەشیمانم لەوەی تا ئێسە کردم
بە ڕووزەردی خودا هاتوومە درگات
کە نیمە تۆشە غەیری ڕووی زەردم