حەیا و ئابڕوو تاکەی بە قڕ دەم

لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  318 بینین
حەیا و ئابڕوو تا کەی بە قڕ دەم
بە وێنەی مار با ئەم کەوڵە فڕ دەم
ئەبێ لەم کارە بۆ کۆتا نەکەم دەس
نەجاتی خۆ لە هەر قوولە و سمڕ دەم