خەزێنەی هۆش جەردەی جەهل بردی

لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  472 بینین
خەزێنەی هۆش جەردەی جەهل بردی
خەجاڵەت خۆم، بێ ئەمریم کردی
دڵم هۆشی لە دەس داوە، مەگەر تۆ
بە لوتفی خۆ بکەی دەرمانی دەردی