بە غەفڵەت وا بڕاوە ڕۆزگارت

لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  303 بینین
بە غەفڵەت وا بڕاوە ڕۆزگارت
بەرەو مردن بەڕێیە کۆچ و بارت
هەتا ماوی بدە حەولی وەسیلەی
نەجاتی نەفسی داماوی هەژارت