شەفا و دەرد یاڕەب خەلقی تۆیە

لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  397 بینین
شەفا و دەرد یاڕەب خەلقی تۆیە
لە غەیری تۆ بەشەر بۆ چارەجۆیە؟
شەفای ئەم زامە ناسۆرەم نەدەیتێ
هەتا ڕۆژی قیامەت هەر بە سۆیە