ئەمن ناڵێم تۆ دانیشە بێکار

لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  457 بینین
ئەمن ناڵێم تۆ دانیشە بێکار
کە سفرەت بۆ ئەنێرن شام و ناهار
بجووڵە و هەرچی ڕۆزیدەر کە پی دای
وەری بگرە مەکە فریاد و هاوار