چییە چارە لەگەڵ ئەم ڕۆزگارە

لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  489 بینین
چییە چارە لەگەڵ ئەم ڕۆزگارە
کە هەر لایێ ئەچی دووپشکە، مارە
ڕەفیقێکم نەبوو نەمداتە بەر بەرد
نییە دڵخۆشیێ بێ سەد پەژارە