دەخیلم فڕ نەدەی ئەم کۆڵە ئەی دڵ
لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
687 بینین
دەخیلم فڕ نەدەی ئەم کۆڵە ئەی دڵ
هەڵیبگرە و بڕۆ تا ئەچیە مەنزڵ
ئەگەر لەم خاک و خۆڵ و چۆڵە دەرچووی
ئەوی داوا ئەکەی مەوجوودە حاسڵ