وەرە ئەی دیدە با پێکۆ بەڕێ بین
لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
684 بینین
وەرە ئەی دیدە با پێکۆ بەڕێ بین
لە کووچەی یاردا زوو جێبەجێ بین
لە هەر جێگا کە تۆزێ دڵ ڕەحەت بێ
وەکوو مەردانی زانا با لەوێ بین