بە ئاوی سەلسەبیل و کەوسەر و تەسنیم قەت نابێ

لە کتێبی:
چوارینەکانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
 1 خولەک  606 بینین
بە ئاوی سەلسەبیل و کەوسەر و تەسنیم قەت نابێ
سپی، بەختێ قەزا ڕەنگی ڕەش و تاریکی لێ دابێ
بە بۆمبی هیدرۆژن کەی ئەڕووخێ ئەو بەنا «زاریناسناوی ئەدەبی»
کە ئوستادی ئەزەل ئەسبابی ئیستیحکامی پێ دابێ