ڕووناکی چاو و دڵمان
لە کتێبی:
دیوانی زاری
بەرهەمی:
زاری (1905-1982)
1 خولەک
531 بینین
ڕووناکی چاو و دڵمان
ئیمامی ئەنبیاکان
لەداری بێ هێز و گیان
وەک دێوانە ئەچەرخان
چوبوونە شکڵی شەیتان
هەر کوفران بوو هەر توغیان
دووکەڵی شیرکی فەوتان
خولاسە نەسڵی ئینسان
هەر ڕەحمەتە بۆ هەموان
هەر موژدەیە بۆ ئینسان
. . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا
ئەو ناجی و تۆ ڕەحمان