بە دڵخۆشی و بە تارەک

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  787 بینین
بە دڵخۆشی و بە تارەک
حاجی حەجتان موبارەک!
چوونە سەر بیری زەمزەم،
جوان جوان شتتان دەست و دەم!
چوونە کێوی عەرەفات،
تێرتێر کردتان موناجات...
بە دڵخوشی و بە تارەک،
حاجی حەجتان موبارەک!
لە سەفاوە بۆ مەروە،
یەکیەک گوڕتان بەستەوە!
حاجی حەجتان کردەوە،
گۆی هونەرتان بردەوە!