لە نۆ پیت پێکهات مەتەڵی ئەشکەوت

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  668 بینین
لە نۆ پیت پێکهات مەتەڵی ئەشکەوت
کاتی زوو ئینسان لەناویا ئەخەوت
ئێستاش ئێسقانی کەللە سەری کۆن
تیا پێشان ئەدا ئینسان ئەژیا چۆن!
بە بێ ناونیشان هەڵیدێنێ کورد
سرنج لە مەعنای ئەم شیعرە با ورد:
سەد دەستە پیاوی ئازا و خێزان دار
بۆ یادیان کردیان تا سەر بە هەوار