کفرە مەتەڵ، لام وایە

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  346 بینین
کفرە مەتەڵ، لام وایە
لای هەندێک ناوی خوایە
خوایەک کە لە ڕووی ئەرزا
وەکیلیەتی سەرمایە
خاوەن سەرمایەی ناپاک
ئاشووب ئەخاتە کایە
بۆ سوودی خۆی، بۆ شادیی
دڵی ئەو خوای بەدخوایە!
بە ئیملای کوردی مەتەڵ
تەنیا لە چوار پیتایە!