خاکت بە نرخە
لە کتێبی:
چوارباخی پێنجوێن
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
1373 بینین
کوردە وەسفی کوردستانت، خۆشترە تا سەد کیتاب
سیاچەمانە خۆشترە بۆ تۆ هەتا چەنگ و ڕوباب
شۆڕشی قەلبت ببێ و گوێ ڕاگری بە دەنگی نەی
جەرگی بەدگۆی کوردستانت، هەڵ ئەقرچێ وەک کەباب
دەنگی شمشاڵ و خرۆشی دەف، بگاتە هەر دڵێ
حاسڵی كشف القبورعەرەبیە، ڕۆشنە زومرەی عەزاب
ئافەرەم بۆ تۆ وەتەن، وا خاک و خۆڵت گەوهەرە
غەیرە مەحسوورە تەعامت، زۆر و بێ حەد و حیساب
من لە دنیادا هەوارم ماڵە گەورەناوی تایبەت و شێرەناوی تایبەت بێ
ڕۆژی مەحشەر چاترم بۆ دەفتەر و نامە و کیتاب
مامۆساکانمان ئەڵێن: دنیا نموونەی ئاخرە
تێ بفکرێ خۆت ئەزانی کێیە حازر بۆ عەزاب
سابتت کرد قانعاناسناوی ئەدەبی! کوردان لە گشت کەس چاترن
مژدە بێ بۆ کوردەکانی هەرزەکارانی شەباب