مەتەڵەکەم پیتی چوارە

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  374 بینین
مەتەڵەکەم پیتی چوارە
بێ قاچە و کلک و پەڕ دارە
ئەڕوا بێ پێ، ئەخوا بێ دان
هەوا بمژێ گورج ئەدا گیان
بۆ هەژاری گوێ ئاو گۆشتە
پارەی باشی پێ ئەدا پۆشتە
گەر بتەوێ مەتەڵ ڕاو کەی
ئەبێ خۆت نوقمی قوڕاوکەی