پێنجە ژمارەی پیتگەلی مەتەڵ
لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
539 بینین
پێنجە ژمارەی پیتگەلی مەتەڵ
بێ سێ شیرەکەی ئەکەنە مەنجەڵ
یەک و دوو خڕە و یەک و دوان و سێ
بە شیش ئەبرژێ و ئەیخوا گشت کەسێ
لە دوو هەتا پێنج پشووی پاش کارە
سێ و چوار لەگەڵ دوو ئەبینێ دیارە!
ئەوەندە سووک و ئاسانە مەتەڵ
یاریی پێ ئەکا شوانی لای ئاژەڵ