شارێکی گەورە هاوناوی گۆمە

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  380 بینین
شارێکی گەورە هاوناوی گۆمە
سەر سنوور کەوتووی عەجەم و ڕۆمە
سێ پیتەی وشەی لە پێوە بۆ سەر
چیت بوێ لەدەم پێی دێنیتەدەر
ناونجیی لاخەی پیتی یەک و دوو
لێت نادیارە وەک ناوی مردوو
بەڵام چەواشە بڕوانی بۆیان
ژمارەی مانگن بۆ ژنی دوو گیان