پیرۆزە، نیازگای ورد و درشتە

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  605 بینین
پیرۆزە، نیازگای ورد و درشتە
تیایا بە کام ئەگات پەری و فریشتە
چاوی دایک و باوک و نەنک و باپیران:
لە دەرگای چەقیوە، سەرپاکی ژیران
هیوایان وەهایە کە لەو دەروازە
دەرئەچێ بەیداخی ژیانی تازە
ئەو کۆشکە هەڵبێنن ئەی لاوی وڵات
لە پەنای سێبەریا ئەگەنە ئاوات