دڵ پاکی

لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  1081 بینین
بەخێڵی بۆ ئەبەی کاکە بە هاوسەر
بەناحەق بۆ یەشێنی دڵ برادەر؟
دڵت با پڕ لە پشکۆ بێ وەلیکەن
بە زارت ئاو بڕێژە وەک سەماوەر
غەریب ئازاری ئیشی قۆڕە نەیکەی
مەکە گۆڕت بە پشکۆ خۆت سەمەندەر
بە تاڵی مووی مەحەببەت فیل ئەبەستی
بە زۆر بەن ناکرێ کۆتر بە وەر وەر
ئەگەرچی خەڵقی تاڵە تۆ شەکەر بە
چ خۆشە پێکەوە چای تاڵ و شەکەر
جەزای چاکە بە چاکە چاکە چاوم
بەدیشی بێ چاکە چاکە کاکی سەروەر
کە تۆ خوا پێی عەتا کردی گەلێک ماڵ
مەڕێژە قینی خۆت هەرگیز بە ڕەنجبەر
وەکوو قانعناسناوی ئەدەبی بناغەی فیتنەجویی
لە کەللەت با نەبێ شێری دلاوەر