باوکم و دایکم کە کەوتنە کایە
لە کتێبی:
چوارباخی پێنجوێن
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
824 بینین
ڕۆژێک قانع ئەڵێ بە کوتەک: ڕۆڵە ژنت بۆ دێنم. کوتەک ئەڵێ: بابە ژن ناهێنم. قانع ئەڵێ: ڕۆڵە هەر لەسەر بێشکە بۆم مارە کردوویت، کچی خزمێکی خۆمانە و ئەبێت بۆت بگوێزمەوە. کوتەک بەم شێعرانە ورامی باوکی ئەداتەوە.
باوکم و دایکم کە کەوتنە کایە
منیان خستە ناو دنیای بێ مایە
بۆ شەڕە شەق و جەفای ڕۆزگار
بۆ دەردی سەری و ڕەنجی بێ شومار
شەرتە من هەرگیز نەکەومە کایە
کەس نەخەمە ناو دنیای بێ مایە
گەر مناڵ بۆ نان نەگرێ دامانت
بابە تۆ چۆن وا ئەگا بە گیانت؟
ئەگەر تۆ باوکی خۆشت نەناسی
من تۆم چاک دیوە زۆر بە کەساسی