لە شیعری ئاوات

بۆ «شیرین»
لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  428 بینین
خۆشەویستیی تۆ کاری کردۆتە هەموو ژیانم
بۆتە خۆراکی دڵ و جگەر و بیر و گشت گیانم
گەر شەماڵ تۆزێ، تۆزێ ژیر پێشت بدا بە ڕووما
پێی ئەژیەمەوە بە پیرۆزترین دیاری ئەزانم
***
«شیرین» ئەم ژین و هەموو دنیایەم لەبەر تۆ ئەوێ
تەنانەت لەبەر چاوانی تۆیە خۆشیم ئەوێ
خواپەرستیشم لەبەر ئەوەیە خوا تۆی کردووە
شەرتە بەبێ تۆ ژیان و دنیا و دینیشم نەوێ