بەستەی هەمیشەم
لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
1 خولەک
722 بینین
ئەی کوردستان نیشتمانم
مایەی ئایین و ژیانم
هێز و توانا و گیانم
ئەتپەرستم تاکوو مردن
ئەی بیلبیلەکەی چاوی من
تاکوو ئەکەومە گیانەلڵا
گیان لە لەش ئەبێ بەڕەڵا
مەرجە ئەو کاتەش لە خۆڵا
ئەتپەرستم ئەی کوردستان
ئەی تاقە ئەستێرەی کوردان
ئەڵێم هەتا ئەبم بە تۆز
ئەی کوردستان قیبلەی پیرۆز
بوویشم بە خۆڵی ورد و بۆز
چاوی دوژمنت کوێر ئەکەم
بە تۆزە بۆزە بۆرەکەم