ئەوەی نانێکی هەیە

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  409 بینین
ئەوەی بە بێ ڕەنج نانێکی هەیە
بەڵام لە دڵیا ژانێکی هەیە
کەسێ لە ژیان کە بێزار ئەبێ
لە هۆی پەستی گیان کانێکی هەیە
سەد کۆسپی چەوتی ژینی بڕیوە
ئەوەی کە هیوای مانێکی هەیە
مەراق و خەیاڵ سەری لێ ئەدا
مەردێکی مێگەل ڕانێکی هەیە
ئەو ئاشەوانە دڵی زۆر شادە
لە ئاشەکەیا دانێکی هەیە