تا کەی بناڵم

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  570 بینین
بۆ دیدەنی تۆ تا کەی بناڵم
دڵت ناسووتێ گیانە بە حاڵم
تۆم دی بە ڕێکەوت لە باخی پاشا
شێوەی شیرینت وا لە خەیاڵم
من بۆت ئەنووسم لەسەر دڵی تەنگ
کە ژەنگی غەمی من پێ بماڵم
هێز لە ئەژنۆمدا هەرگیز نەماوە
ئای بۆ دڵسۆزێ دەست باتە باڵم
کە تۆم لێ دووری بۆ چیمە سامان
قوربانی تۆ بێ سامان و ماڵم
ساتێ بێرە لام هەتاکوو ماوم
شیرینی بکە ژیانی تاڵم
تا هێز بخەیتە گیانی لەرزۆکم
بزانم بە هێز ڕۆستەمی زاڵکەسم