مەرگ و دڵداری

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  289 بینین
دڵداری لە مەرگ زیاتر بەهێزە
بەڵام بۆ کەسێک مەرد و بەڕێزە
نەوەک لای ئەوەی کە خو هەڵکێشە
هەموو ئامانجی پێکی سەر مێزە
***
دڵداری مافی پیروزی گیانە
دڵداری شوعلە و بەهرەی ژیانە
خۆشی، سەرخۆشی، ئاشتی گشتی
لە دڵداریا بێ شک نیهانە