لەگەڵ تۆ

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  489 بینین
لە گوڵزارا کە دانیشتم لەگەڵ تۆ
هەچی داخێ هەبوو ڕشتم لەگەڵ تۆ
ئەوەی ناحەز بە دڵداری ئەمن بوو
بە تیری تانە من کوشتم لەگەڵ تۆ
کەسێ لافی هەواخوازی ئەتۆ بوو
خولاندم من لەسەر مشتم لەگەڵ تۆ
گوڵی تۆزاوی باخی خۆشی لای چەم
بە ئاوی عەتری تۆ ششتم لەگەڵ تۆ
لە شاخی بەرزی شادی دێمە خوارێ
خەریکی گەشتی ناودەشتم لەگەڵ تۆ